ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ٧٣٣ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ٧٣٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٨٦٣ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٧ کەس گواسترایەوە نەخۆشخانە و ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٦٩ هەزار و ٧٣٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٨٦٣ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕیکاردۆ پیرس، وتەبێژی سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف)، ڕایگەیاند کە لە کاتی دەستپێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ١١ی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە لە کەرتی غەززە، "بە تێکڕا ڕۆژانە دوو منداڵ بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لەم ناوچەیە گیانیان لەدەست دەدەن."
زۆهران مەمدانی، سەرۆکی شارەوانیی هەڵبژێردراوی نیویۆرک، شەوی ڕابردوو لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی، جارێکی دیکە لێدوانەکانی خۆی دژی رژێمی سەهیۆنی سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەززە لەلایەن ئەم رژێمەوە دووپات کردەوە.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هەڵکوتانە سەر کەناری ڕۆژئاوا و زیاتر لە ٦٥ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.